بەرپرسێكی باڵای یەكێتی هۆشداریدەدات لەپەرەسەندنی كێشەكانی نێوان حیزبەكەی و پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت دەرفەت هەیە بۆ چارەسەرکردنی كێشەكانمان لەگەل پارتی، بەڵام کێشەکان ئاڵۆزبوون و بە ئاسانی چارسەر ناکرێن، ئەگەریش چارەسەر نەکرێن، بەدڵنیاییەوە بەرەو خراپتر دەڕوات، چونکە ئەگەر ئەم کێشانە چارەسەر نەکرێن، گەورەتر دەبن.

فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاندوە: “لەئێستادا چەند کەناڵێک هەن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی نێوان یەکێتی و پارتی و هەوڵ هەیە لەوبارەیەوە و ئێمە هاوبەشین لە حکومەت، نوێنەرەکانی ئێمە و ئەوان لە حکومەت بەردەوام پەیوەندییان هەیە”.

وتیشی: “ئەوەی تائێستا هەیە هەوڵەکان کەسین و نەبوون بەوەی دوو شاند دابنیشن لەسەر ئەو کێشانە گفتوگۆ بکەن، ئێمە پێمانباشە گفتوگۆ بکەین و هیچ کێشەیەکمان نییە لەگەڵ کاک کۆسرەت گفتوگۆ دەکەن یاخود سەرۆکایەتی و سەرکردایەتی نوێ، گرنگ ئەوەیە بتوانین لەڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەین”.

هاوکات دەربارەی ئەگەری کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت، ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەکرد: “هەموو ئەگەرێک کراوەیە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێکمان لەوبارەیەوە نییە و هەوڵدەدەین هەوڵە دیبلۆماسییەکان زیاتربن، بۆ ئەوەی بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین و بەردەوام بین لەگەڵ یەکتر”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.