بەتۆمەتی بەهەدەردانی سامانی عێراق بۆ كوردستان هەولێك دژی وەزیری دارایی دەستیپێكرد

لەلایەن ستاندار Posted on 193 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی نەزاهە رایدەگەیەنێت قبولناكەین فوئاد حوسێن وەزیری دارایی بمێنیتەوە بەهۆی بەهەدەردانی سامانی عێراق.

یوسف كەلابی پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە:” فوئاد حوسین نوێنەرایەتی گەلی عێراقی نەكردووە بەلكو تەنها نوێنەرایەتی هەرێم و بەرژەوەندیەكانی دەكات”.

دەشلێت:” زۆرینەی پەرلەمانتارانی عێراق قبولناكەن جارێكی تر ناوبراو ببێتەوە وەزیری دارایی یان هەر پۆستێكی تر وەربگرێن لە كابینەی نوێ”.

ئەو لێدوانەی پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە میدیا عێراقیەكان رایانگەیاندووە پارتی پێداگرە لەمانەوەی فوئاد حوسێن لە پۆستەكەی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.