لێدوانی فەرمی حكومەتی عێراق لەبارەی ئەگەری كەمكردنەوەی مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 213 جار بینراوە

ستاندەر

لە راگەیەنراوێكدا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،   لەلاپەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوك، رایگەیاند: ئەو لێدوانانەی بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە دەستكاریكردنی سیستەمی ئێستای موچە، پەنابردنە بەر پاشەكەوت و یاخود كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران، رەتدەكەینەوە.

پێشتر عەلا فەهد، وتەبێژی ئەمێندارێتییەكە بە رۆژنامەی “سەباح”ی راگەیاندبو: وەزارەتی دارایی تاوتوێی چەند پێشنیارێك دەكات سەبارەت بە دەستكاریكردنی سیستمی ئێستای موچە لەسایەی گۆڕانكارییە ئابورییەكان و دابەزینی نرخی نەوتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.