زینی وەرتێ و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا

لەلایەن ستاندار Posted on 496 جار بینراوە

هیوا سەید سەلیم

لە گەرمەی ناکۆکیکان لەسەر بردنی هێز بۆ زینی وەرتێ، درەنگانی شەو بوو رۆژنامەنووسێک لە سلێمانی پەیوەندی پێوەکردم و پرسی.
– ئەرێ زینی وەرتێ چەندە لە فرۆکەخانەی هەریرەوە دوورە؟
سەرەتا وامزانی ئەویش وەک گاڵتەپێکردنەکەی مامۆستاکەی زانکۆ ئەو پرسیارەم بە تەنزەوە لێدەکات، دواتر درێژەی پێداو ووتی:
(پۆستێکم لەسەر ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ نووسی، دواتر هاوڕێیەکی رۆژنامەنووسم لە هەولێر پەیوەندی پێوەکردم، گوایە بابەتی زینی وەرتێ هەر ئەوە نیە کە من لە پۆستەکەم بە سادەیی باسم لیوەکردووە، ئەو بابەتە پەیوەندی بە ناوچەیەکی ستراتیژیەوە هەیە کە کاریگەری لەسەر بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی هەریر هەیە، واتا ئەو بابەتە لە ئەساسدا کێشەی باڵادەستی ئەمەریکا و ئێرانە لەو ناوچەیە)
رۆژی دواتر چوومە سەر سەرچاوەی ئەو زانیاریەی کە بەو هاوڕێیەم درابوو، کەچی هەر نەمتوانی باوەڕ بەو زانیاریانە بێنم.
لە زینی وەرتێ رۆژبەرژ دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبوو، لەلایەک زینی وەرتێیان بردە سەر سنووری تورکیا و ئێران، چاودێر و بەرپرسی یەکەمی حزبەکان هەمان قەوانیان لێدایەوە، گوایە ئەمەریکا هەرێمی کوردستانی راسپاردووە کە نابێت هیزەکانی pkk لەو ناوچەیە بمێنن.
دوو رۆژە بیردەکەمەوە زینی وەرتێ لە کوێ و فرۆکەخانەی هەریر لەکوێ؟ لە نێوانی ئەو دوو ناوچەیە زنجیرە جیای کارۆخ و هەندرێن و کوڕەک و ئینجا بەنی هەریر هەیە.
ووتم با لیگەڕان ئەوە نیە مدەڵێن بابەتە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا و وڵاتێکی ئیقلیمی وەک ئێران هەیە، با ئیمەومانانکە کەم زانیارین، لەو بارەیەوە قسە نەکەین، ئەگەرچی گاڵتەم بەو زانیاریانە دەهات، ئەویش لەبەر دوو هۆکار:
یەکەمیان ناتوانم باوەڕ بکەم کە pkk هێندە نەزان بێت خۆی بکاتە بەشێک لە ململانێی ئەمەریکا – ئێران.
دووەمیان ئێران ئەگەر بیەوێت مەترسی لەسەر فرۆکەخانەی هەریر درووست بکات، چ کاری بە زینی وەرتێیە، ئەوان لە شوێنی زۆر ستراتیژی دیکەو بگرە نزیکتریش هەن.
باش بوو ئەمڕۆ نیجیروان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەی زۆر بە تەنزەوە باسی لەو بابەتە کرد، و ئێمەشی لە دوو دڵی نەهێشتەوە، بەوەی ئایا ڕاستە زینی وەرتێ بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا مەترسیە؟!
با ئەو برادەرانە باسی مووشەکی زیرەک و سیستەمی پاتریۆتی ئەمەریکامان بۆ نەکەن، ئەوە سەرۆکی هەرێمە دەڵێت:
(ئەو زانیاریانە بێ بنەمان، و ئەو هێزەی چۆتە زینی وەرتێ کاتیە و کەی پێویستمان پێی نەبوو دەیانکیشینەوە بابەتی ئەمەریکا و شتی وا لە گۆڕێ نیە)
دەی کەوایە واز لەو تحلیل و تەفسیرە بێ بنەمایانە بێنن، لیگەڕێن با لەوەزیاتر خەڵکی وەرتێ لە دڵەڕاوکێ دانەبیت، چونکە نە زینی وەرتێ لەسەر سنووری تورکیا و ئێرانە نە هێندە ستراتیژیە بۆسەر ئەمنی قەومی ئەمەریکا مەترسی بێت، هەردوو زانیاریەکە لای من وەک یەک وابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.