نهنیەکی گرینگ لە کۆبوونەوەکەی (م س)ى پارتی – هۆکاری دەسپێشخەری پارتی بۆ هێورکردنەوە بارودۆخەکە ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 451 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە مەکتەبی سیاسی پارتیەوە دەستی کەوتووە لەکۆبوونەوەی دوێنێیاندا هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و فازڵ میرانی و ئازاد بەرواری پێیان وابووە ئەو شێوازەی مامەڵەکردن لەگەڵ یەکێتی گونجاو نییە بۆ ئیستا ، دەمەتەقییەکى زۆر کرا، ئەوانە ڕایان وابوو کە :1- یەکیتی نیشتمانی وەک جاران نەماوە هەر تەنازول بکات،و وتیان ئەوە حیکمەت و زانینی نیچرڤان بارزانی بوو کۆمەلیک ( م س)یەکێتی بۆ لای پارتی ڕاکیشابوو ئەو سەرکردە نوێیانە وەک ئەوان نین هاریکارمان بن 2- لە دۆسیەی سەرۆکایەتی کۆمارو لە 16ی ئابیش دەرکەوت ئیمە بەتەنها ناتوانین هیچ کاریک بکەین 3- بارودۆخی ئیقلیمی و جیهانی و عیراقیمان گونجاو نیە کیشەکە لەوە زیاتر گەشە بکات (باسیان لە شوعەیرەی معاویە )کردوە.

لەسەر ئەو بنچینەیە سەرۆکی پارتیش رازی بوو مەلەفەکە بدەنەوە (نیچیرڤان بارزانی) ، تیایدا بەشێوە تەقلیدیەکە مامەڵە لەگەڵ ئەوانەی جاران و ئەو کۆمەڵەیەی ئێستا یەکێتی بەڕێوە دەبەن بکرێت، و پێیان وابووە کە پێویستە پارتی دەستپێشخەری بکات و دۆخەکە هێور بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پیشنیار کرا مسعود بارزانی تەلەفۆنێکی بۆ کۆسرەت ڕەسول بکات و نیچیرڤان بارزانیش ته‌له‌فون بۆ لاهور شێخ جه‌نگى بکات وەکو دەستپێکێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

چاودێرێک سیاسی پێی وایە مامەڵەی یەکێتی لە ململانێ و گرژیەکانی ئەودوایە گونجاو بووە، بەڵام ئەوکاتە ئەنجامەکەی بەدیار دەکەوێت کاتێک بارودۆخی زینی وەرتێ بگەڕێتەوە بۆ پێش دروستبوونی ئەو گرژیانە و سەرجەم هێزەکان لەو ناوچەیە بکشێنەوە کە ئەوە خواستی هاوڵاتیانی هەرێمە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.