ستاندەر
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانس مەسەلە، نازم زەهاوی پەرلەمانتاری بەریتانیا و بەرەگەز كوردی فەیلی، خاوەنی كۆمپانیای پەترۆلە كە لەكوردستان كاردەكات، لەماوەی 18 مانگی رابردوو بایی 10 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی لە بازرگانی خەرج كردووە ئەوەش بەگوێرەی زانیاریەكان كە ئاژانسەكە لە سەرچاوەكانی بەریتانیا وەریگرتوە.
بەگوێرەی هەواڵەكە ئەوە جگە لەوەی زەهاوی خانوێكی لە نزیك ماڵی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا مەرگرێت ثاتشر كڕیووە، بەبری 13.75 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی، هەر بەگوێرەی هەواڵەكە ناوبراو لە ناوەراستی لەندەن باڵەخانەیەكی شەش نهۆمی كڕیوە كە بری 25 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی، لەگەل چەندین كڕین و فرۆشتنی تری باڵەخانە لەماوەی سێ ساڵی رابردوو.
هەموو ئەوانە گومانیان لەسەرچاوەی داهاتی ئەو پەرلەمانتارە بازرگانە دروستكردووە كە لەكوردستانی كاری بازرگانی نەوت دەكات و بریارە لە بەریتانیا لێپرسینەوەی لەگەل بكرێت.
جێی باشە پێشتریش لە میدیاكان ناوی مورتەزا لاخانی بڵاوبویەوە كە وەك دەڵاڵی نەوتی كوردستان ناسراوە، بەو هۆیەوە سەدان ملیۆن دۆلاری قازانج كردووە