فەرامۆش کردنی داوایەکی گۆڕان لەلایەن پارتیەوە گۆڕان نیگەران دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ستاندەر

لەدوای تێکچوونی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و گرژبوونی بارودۆخەکە لە زینی وەرتێ بزوتنەوەی گۆڕان وەکو لایەنێکی بەشدار لە حکومەت و بە مەبەستی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە داوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی کرد لەنێوان لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت پارتی و یەکێتی و گۆڕان.

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر پشتگوێ خستنی ئەو داوایەی گۆڕان لەلایەن پارتییەوە گۆڕانی زۆر نیگەران کردووە، و ئەو بزوتنەوەیە پێی وایە ئەوەی ڕویداوە بەواتای پشتگوێ خستنی گۆڕان دێت.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەی لە هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کۆببێتەوە وەک دەستپێکێک بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.