ڕاپۆرتێكی نهێنی – دووحزبی كوردستانی لە پرۆژەیەكی مەترسیداری توركی- ئەمریكی

لەلایەن ستاندار Posted on 164 جار بینراوە

 

لە ڕاپۆرتێكی ستراتیژی ( المركز الدولی للدراسات الاستراتیجیە – الامنیە والعسكریە) باسی سیناریۆو پرۆژەیەكی نهێنی توركیا دەكات كە داویەتە ئیدارەی ترامپ ، سەردێرەكەی ( الاتفاق التركی الامریكی حول العراق والیمن – بلدان الخلیج علی محك التركی)، كورتەی راپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە ئەردۆغان دەیەوێ (جەمسەری هەرێمایەتی )دروست بكا لەسەر حیسابی عەرەب، دەست وبازووشی ئیخوانە وەك لەڕاپۆرتەكەی هاتوە، لەوەش زۆر نەیتوانیوە ئەمریكا بەلای خۆی دا ڕابكێشی، لەبەر ئەوەی سعودیە هەم نزیكە لە ئەمریكاو هەمیش لەمەیدانەو گورزی خۆیان لە ئیخوان وا وەشاندوە نەتوانن ئەو كارە بۆ ئەردۆغان بكەن.

جگە لە سوریاو لیبیا، ئیخوانیەكان دەتوانن كار بۆ ئەردۆغان بكەن، بەلام پرۆژەكەی لەعیراق تاڕادەیەك جێی سەرنجی ئیدارەی ترامپە، ئەویش بەكورتیەكەی بەكارهێنانی كوردە بۆ ئەومەبەستەو نمونەی (هەسەدە- هێزەكانی سوریای دیموكرات )ی هێناوە كە لە سوریا پشتیوانی كراوە لەلایەن ئەمریكاوە، دەڵێ ئەو هێزە گونجاوە لەگەل هیزی ئیخوانی كوردستان، بەلام سیناریۆكە بەوەندە كۆتایی نایەت دەلێت وەك چ بەرامبەر كوردانی سوریا كرا ئاواش بەرامبەر كوردی عیراق بكرێت، لە ڕاپۆرتەكە واهاتوە كە توركیای داوای لەئەمریكا كردوە دەبیت لەئیستاوە ڕازی بێت كە یارمەتی كوردی عیراق بدات تا كارەكەی تەواو بوو دژی عیراق، ئەوكاتی یەكسەر بكشێتەوەو هەریم تەسلیمی توركیا بكا وەك عەفرین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.