ترسی ناوێ، بەڵام…

لەلایەن ستاندار Posted on 303 جار بینراوە

د.رێبوار کریم محمود- پەرلەمانتاری عیراق

سەبارەت بەو داواکارییەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەوەزارەتی دارایی عیراقی کردوە بۆ بڕینی بەشەموچەی كە دێتە هەرێمی کوردستان ئەم خاڵانە دەخەینەڕوو:
1. ئەو داواکارییە بڕیارە، بەڵام یاسا نیە. یاساش لەبڕیار گەورەترە. بە یاسای بوجەی ۲٠۱۹ پارە بۆ هەرێم تەرخانکراوە لەپەرلەمانەوە، هەر قسەیەکی جیاواز پێویستە هەر لە پەرلەمانەوە یاسای بۆ دەربچێت.
2. دەرکردنی ئەم بڕیارە فشارێکی سیاسی زۆر ئاشکرای (د.عادل عبدالمهدی)یە. چونکە تا چەند رۆژێک لەمەوبەر وای دەزانی چانسی بەردەوام بونی هەیە وەک سەرۆکوەزیران. بەڵام کەزانی چانسی نەماوە بۆیە لەماوەی چەند رۆژی رابردو دوو کاری کرد، یەکێکیان ئەم بڕیارەو ئەویتریش راگەیاندراوێکە کە مەبەست لێی ئەوەیە کە ئەگەر منیش نەمێنم ئێوە ئەبێ زۆر بەزوویی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن.
3. ئێمە ئامانجمانە پشکی هەرێم بەردەوامبێت و زیاد بکرێت. بەڵام ئەمە بە رێکەوتنی راستەقینەی هەرێم و بەغدا بەدی دێت. کە خۆشبەختانە ئەم هەنگاوە هەستی پێدەکرێت. بەڵام نازانرێت تا چەند هەرێم جدییە لەپێدانی نەوت بەبەغدا.
4. کوتلە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانی عیراق متمانەیان بە بەڵێنی حکومەتی هەرێم بۆ ناردنی نەوت لەڕێی سۆمۆوە نەماوەو هیچ جۆرێک ئاسان نیە وەک جاران رێکەوتن بکرێ، هەربۆیە باشترین هەنگاو ئەوەیە حکومەتی هەرێم بەزوویی بەشێک لەیاسای بودجەی ۲٠۱۹ جێبەجێ بکات و (۲٥٠) هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بنێرێت تاببێتە نیازپاکییەک و ئێمەی نوێنەرانی کورد بتوانین لەگفتوگۆی بودجەی ۲٠۲٠ وەک خالێکی بەهێز بەکاری بهێنین.
5. بەداخەوە ئەم کێشانە بەشێکی گەورەی لەئەستۆی حکومەتی هەرێمە، چونکە هەمو ساڵێک بە روکەش لەگەڵ بەغدا رێکەوتن دەکات بەڵام جێبەجێی ناکات. ئەگەر هەرێم بەپێی یاسای بودجەی (۲٠۱۹) بەشێک لەنەوتەکەی بدایە بەبەغدا ئەوا مانگانە (۹۳٦) ملیار دینار دەهاتە هەرێم کە زیاترە لە دوو ئەوەندەی ئەوەی ئێستا دێت. و ئەوکات بێ کێشە بەشی موچەی فەرمانبەری راستەقینەو بندیوارەکانیشی دەکرد. نەوەک وەکو ئێستا پارەی فەرمانبەری راستەقینە ئەدەن بە بندیوارەکانیان.
بەگشتی ئەم بڕیارە زیاتر سیاسییە، بەڵام بۆ ئەوەی لەیاسای بودجەی (۲٠۲٠) نەبێ بە یاسا، پێویستە هەموان فشاربکەن تا حکومەتی هەرێم و بەغدا رێکبکەون. رێکەوتنی راستەقینە نەوەک تەنها قسە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.