ئەو بیست و سێ ملیۆن دۆلارەی حکومەتی هەرێم وەک هاوکاری وەریگرتووە چۆن دابەش دەکرێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 191 جار بینراوە

ئیبراهیم عەلی

خێرخوازان و بازرگانانی هەرێم لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ٢٣ ملیۆن دۆلار هاوکاری حکومەتی هەرێمیان کردووە. حکومەتی هەرێمیش بریاریداوە ئەو بڕە پارەیە بدات بەخۆراک و بەسەر خەڵکی هەژار دابەشی بکات.
ئێستا حکومەتی هەرێم لەرێگەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە سەرقاڵی ناونوسکردنی خەڵکی هەژارە لەشار و شارۆچکەکانی هەرێم.

کێن ئەوانەی ناونوسی خەڵک دەکەن؟
لەهەر گەڕەکێک لێژنەیەک پێکهێنراوەو ئەندامانی لێژنەکان بریتین لە ”فەرمانبەرێکی وەزارەتی کار، خاوەن موەلیدەی گەڕەک، موختاری گەڕەک، کارمەندێکی ئاسایش” ئەو لێژنەیە لەفۆڕمێکی تایبەتدا ناو نوسی خەڵکی هەژار دەکەن.

پێوەرەکان چین؟
یەکەم: سەرۆک خێزان دەبێت ”بێوەژن، دابڕاو، تەڵاقدراو، خێزانی بەندکراو، یان بێ سەرو شوێن” بێت و سەرچاوەی داهاتی نەبێت.
دووەم: سەرۆک خێزان دەبێت خاوەن پێداویستی تایبەت بێت و کەم دەرامەت بێت.
سێییەم: سەرۆک خێزان دەبێت بێکار و کرێچی بێت و سەرچاوەی داهاتی نەبێت.
چوارەم: سەرۆک خێزان دەبێت کرێکار بێت و بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە سەرچاوەی داهاتی ڕۆژانەی لەدەستدابێت.
پێنجەم: سەرۆک خێزان دەبێت هەژارو کەمدەرامەت بێت و هیچ سەرچاوەی داهاتی رۆژانەی نەبێت یا داهاتی مانگانەی کەمتر بێت لە ٣٠٠ هەزار دینار.

ئەگەر هەر سەرۆک خێزانێک یەکێک لەو مەرجانەی تێدابێت ئێنجا حکومەتی هەرێم سەلەیەک خۆراکی پێدەدات کە لەم شتانە پێکهاتووە ”فەردەیەک ئارد، دە دەبە زەیت، پێنج کیلۆ نیسک، چەند دانەیەک دۆشاوی تەماتەی ٨٢٥گرامی”.
ئەگەر هەر کەسێک ئەو خۆی ئەو شتانە بکڕێت لەبازار بایی پەنجا دۆلار دەبێت بەمەرجێک شتەکان کوالێتیان باش بێت.
یانی حکومەتی هەرێم بەو بڕە پارەیە دەتوانێت هاوکاری ٤٦٠هەزار خێزان بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.