سەركردەیەكی یەكگرتوو : ئەوانەی لە ئۆردوگاکانی ئێران گەڕانەوە بە جوتێک ئەدیداسەوە، ئێستا خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلارن

لەلایەن ستاندار Posted on 257 جار بینراوە

ستاندەر

ئەبوبكر هەڵەدنی پەڕلەمانتاری کوردستان و سەركردەیەکی یەكگرتووی ئیسلامی لەنوسینێکیدا ڕایدەگێنێت ئەوانەی لە ئۆردوگاکانی ئێران گەڕانەوە بە جوتێک ئەدیداسەوە، ئێستا خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلارن.

کەس وەک هەندێ لەبەرپرسانی کورد ڕەنج بەخەسار نیە!؟

بەهەموو بەرپرسە دەوڵەمەند وساماندارەکانی کوردی باشوور ،(کەریمی عەلەکە)و(حەمە ئاغای کۆیە)یەکیان تیا نەبوو،تا لەم تەنگانەیەدا فریای میللەتەکەیان بکەون.
ئەوانەی لە ئۆردوگاکانی ئێران وسەرسنوەرەوە گەڕانەوە بە بەرگی شڕو جوتێک ئەدیداسەوە، ئێستا خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلارن بێجگە لەمەزرەعە خەیاڵیەکانیان وکۆ مپانیا ومارکێت وعەلوەو پێشانگای ئۆتۆمبیل وپارەی بانکەکانی دەرەوە.
ئەوەندە دوور کەوتونەتەوە لە نەریت وڕەوشتی کوردەواری وباوو باپیرانیان،،،ئەوەیان بەخۆ ڕەوانەبینی (ماڵی سپی بۆ ڕۆژی رەش)بکەنە پاککەرەوەی مێژووی پڕی براکوژی وپەنابردن بۆ دووژمنی خوێنە خۆرو دیل کوشتن وسیخوڕی وفایلداری و دڵڕەقیان لەوەی هەر ڕۆژەی قەیران و دەرگیریەک بۆ ئەم میللەتە بەش مەینەتە دەخوڵقێنن.
هەتا ئێوارە کۆشکی ڕەنگاوڕەنگ و ئۆتۆمبیلی گران بەهای ئاخر مۆدێل وقات وڕیباتی چەند دەفتەر دۆلاری و ژەمی شاهانە تان هەبێت،،تازە هیچ چونکە خۆشەویستی هەناوو دڵی خەڵکی کوردستانتان لەدەستدا.
پێچانەوەی بارگەو بنەتان پشت بەخوا نزیکە و لەنائومێدی وچڵەپۆپەی گەنین وبۆگەنیەوە تروسکایی ئومێد و گۆڕانکاری سەرهەڵدەدات..
وەک ووتویانە(ڕاستی وەک خۆرێک وەهایە هەمیشە لەپشتی هەورەکان پەنهان نابێ).

ئەمە جارێ لێپرسینەوە گەورەکە ماوە کە قورئان دەفەرموێ(اذهبتم طيباتكم فى حياتكم الدنيا و استمتعتم بها فاليوم تجزون عذاب الهون بما كنتم تستكبرون فى الارض بغير الحق و بما كنتم تفسقون).

تێبینی:پێویست بەکۆمێنتی نەشیاو ناکات چونکە ئێمە هەقمان لایە و ناهەق هەر لە ژێرەوەیە.

ئەبوبەکر هەڵەدنی
٢٢-٤-٢٠٢٠

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.