ستاندەر
بریاربوو ئەمرۆ پێش نیوەرۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە هەولێر كۆببنەوە، بەڵام بەگوێرەی لێدوانی ئارێز عەبدولڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كۆبونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە بەبێ روونكردنەوەی هۆكارەكەی.
جێی باسە دوێنێ سێ شەممە راگەیەنرا بەهۆی چەند كێشەیەكەوە ئەگەری دواخستنی كۆبونەوەی پارتی و یەكێتی لە ئارادایە.