ناوی وەزیرە كوردەكانی كابینەكەی مستەفا كازمی ئاشكرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 224 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریە نافەرمیەكان مستەفا كازمی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لیستێكی خستۆتە بەردەم لایەنە سیاسیەكانی عێراق لەبارەی كاندیدی پۆستە وەزاریەكانی كابینەكەی.

بەگوێرەی لیستەكە كە تا ئێستا بە فەرمی بڵاونەكراوەتەوە، سێ وەزارەت بەر كورد كەوتووە كە كاندیدەكانی بەو شێوەیە دانراون، فوئاد حوسێن كە لە كابینەی عادل عەبدولمەهدی بوە لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە، خالید شوانی كە ئێستا وەزیری پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدایە بۆ وەزیری داد كاندید كراوە، هەروەها رێزان محەمەد بۆ وەزیری شارەوانیەكان.

جێی باسە بەگوێرەی زانیاریەكان تا ئێستا كاندیدەكان یەكلایی نەبۆتەوە و گفتوگۆكان بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.