بۆ سەرخۆشەکانی سەرخۆش بە شەڕابی نەوت

لەلایەن ستاندار Posted on 514 جار بینراوە

دکتۆر دڵشاد

باوکی ڕەحمەتیم هەموو جار دەی گوت..ڕۆژێک دادێ خەڵکی لەم دزو حیزبە خۆماڵیانەی خۆمان ڕادەپەن و کۆڵان بە کۆڵان ڕاویان دەکەن و بەدوایان ڕادەکەن ودەڵێن بیگرن ئەوەش دزبوو ..ئەوش گەندەڵ بوو.بەرچاوم ڕوونە زۆری نەماوە ئەو قسانەی باوکی ڕەحمەتیم بێتە دی .جونکە ئەوانەی حوکم ڕانی ئەم هەرێمە دەکەن کۆمەڵێک سەرخۆش بوون..بەڵێ سەرخۆش بەشەڕابی نەوت…میللەت یشیان مەست کردبوو بە ئابوری سەربەخۆ…دەبینن ئێرەتان چۆن کرد بە وێرانە و چەنگەڵ…خەمتان نەبێ حکومەتی عێراق تازە هەموو ئەو درۆ و خوڕافاتانەیان لەگەڵ خۆیان برد کەئێوە پێی مەست بوون…!دڵنیا بن خەڵکانێکی مەرد هەن لەم کوردستان قسەی تر دەدۆزنەوە پێی مەست بن .دروشمی نوێ دروست دەکەن.هۆتاڤ بۆ شۆڕشیکی نوێ دەکێشن و ڕەگ وڕیشەتان دەردێنن.
ئێوە وا دەزانن میللەت تەنها ئەو دزوگەندەڵ و ماستاوجیانەی دەوروبەری خۆتانن..یان پشتان بەو کۆیلەو چاش قەڵەمانە قایمەکە لە پشت لاپتۆپێک یان بە هاندێکی دەستی دوو و بە خەتێکی فری دانیشتوون جنێو دەدەن و بوختان بۆ خەڵک دەکەن بۆ مانەوەی کورسیە شڕەکەی ئێوە؟ نانا خەیاڵتان خاوە ..نەیخۆن تاڵە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.