ستاندەر
دكتۆرە مەیادە نەجار ئەندامی ئەنجونەنی نوێنەرانی عیراق دەربارەی پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایگەیاند ”ئەم بڕیارە سیاسییە و هەندێك حزبی سیاسی لەسەر دروستكردنی قەیران دەژین و ئەمڕۆش دەیانەوێت مووچەی هەرێمی كوردستان وەك كارتی فشار بەكاربهێنن’
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات بڕینی مووچە لە پێشتر بۆ مەبەستی سیاسی و لەكەداركردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و پشتیوانیكردنی نەیارەكانی لە هەرێمی كوردستان بەكارهێنراوە، بەڵام لە ئەنجامدا خەڵك متمانەی بە پارتی و مەسعود بارزانی زۆرتر بووە.