ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی داوای شكاندنی بێ دەنگی بەرامبەر ستەمكاران دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 1416 جار بینراوە 0 سەرنج
ali baper

ستاندەر

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت ئەوەی لە كوردستان دەگوزەرێ زۆر لەوە گەورەترە پێی بوترێ گەندەلی، ئەو وڵاتە ئەرز و داهاتی هەمووی داگیر كراوە.

عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی لە ئێن ئارتی رایگەیاند:” لەكوردستان سیستەم نیە و كاتێك پەرلەمان داخرا بە فەرمانی تاكە كەس بوو”.

وتیشی:” بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئامادەنین بێنە بەردەم پەرلەمان لێپرسینەوەیان لەگەل بكرێت”.

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رەخنەی لە بێدەنگی خەلك گرت  و وتی بێ دەنگی ستەمی دروستكردووە لە كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *