ستاندەر
حەنین قەدۆ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەمینداری گردبونەوەی شەبەكی دیموكراتی رایدەگەیەنێت برینی بەشە مووچەی هەرێم هەنگاوێكی درەنگ وەختی حكومەتی عێراقی بو بەڵام گرنگ بو بۆ پاراستنی سامانی عێراق.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران لە پێكهاتی كوردی شەبەك راشیدەگەیەنێت 14 مانگە حكومەتی هەرێم پەبەند نەبوبە یاسای بودجە كە پێویست بو 250 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیم بكات، حكومەتی عێراق زۆریش لەسەری وەستا.
راشیدەگەیەنێت جگە لەو 460 هەزار بەرمیلە نەوتەی كە خۆیان دەریدەهێنن حكومەتی هەرێم ئێستاش نەوت لە موسل و كەركوك دەدزن و دەیفرۆشن.