حكومەتی هەرێم بۆ فشارخستنە سەر بەغدا پەنا بۆ رێگای نوێ دەبات

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

ستاندەر

حكومەتی هەرێم دوای ئەوەی بێ هیوا بو راستەوخۆ كێشەی راگرتنی بەشەمووچەی فەرمانبەران لەگەل بەغدا چارەسەر بكات، ئێستا هەولدەدات لە رێگای لایەنی دەرەكی كێشەكە چارەسەر بكات.

بەگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان حكومەتی هەرێم داوای لە هەریەك لە باڵوێزخانەی ئەمریكا وئێران لە عێراق كردووە بۆ فشارخستنە سەر بەغدا بۆ خەرج كردنی بەشە مووچەی مانگانەی فەرامانبەران.

جێی باسە بەهۆی تەسلیم نەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆ خەرجكردنی 453 ملیار دیناری مانگانەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە راگیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.