هۆکارێکی سەرەکی بڕینی موچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

ستاندەر

د. یوسف محمد سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی دیدارێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە ڕازینەبوونی کوردەوە هەبوو بۆ گۆڕینی فواد حسێن وەزیری دارایی عێراق.

یوسف محمد گوتوویەتی بەدڵنیایەوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بەوەوە هەبوو عەلاوی ڕازی نەبوو بە دانانەوەی فواد حسێن بۆ وەزیری دارایی سەرکردایەتی کوردیش ڕازینەبوو بە گۆڕینی ناوبراو، ئەگەرنا عەلاوی ڕایگەیاندبوو کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هێڵی سورە.

ناوبراو گوتوشیەتی ئەوەی لە ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕویداوە تۆڵەکردنەوەی سەدریەکانە لە سەرکردایەتی کورد کە ڕێگر بوون لە متمانەبەخشین بە عەلاوی بەوەی ڕازی نەبوون فواد حسێن بگۆڕن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.