سەرچاوەیەك ئاشكرایدەكات “مستەفا كازمی ئەگەری زۆرە لە راسپاردنی بكشێتەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 378 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی هەواڵێكی   سۆمەریەنیوز كە لە سەرچاوەیەکی حکوومی وەریگرتووە رایگەیاندوە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی راسپێدراوی  عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی حکوومەت لە رۆژانی داهاتوودا بە فەرمی دەكشێتەوە.  

لە بارەی هۆكارەكە مالپەرەكە نوسیویەتی  “مستەفا کازمی بە شێوەیەکی ئیزدواجی مامەڵە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەکات و ئەو هەڵسوکەوتەشی دەبێتە هۆی ئەوەی دوچاری فشاری لایەنەكان بێـتەوە”.

هاوکات سەرچاوەکە رایگەیاندووە، پێویست بو مستەفا کازمی وانەی لە راسپێراوانی رابردوو وەربگرێت و بە هەڵبژاردنی کەسانی شیاو بۆ پۆستی وزاری، بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە لایەنە شیعیەكان دەیانەوێ لەماوەی 48 سەعات ئەو كاندیدانەی كە رەت كرانەوە جێگرەوەكانیان لەلایەن كازمی پیشكەش بكرێت كە ئەوەش كێشەی دروست كردووە و دڵنیایی نیە كە ئەو جارەش كاندیدەكان بەدلی لایەنەكان دەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.