بەرەی تورکمانی شکست بە هەوڵێکی گێڕانەوەی کەرکوک بۆسەر هەرێم دێنن

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

بەرەی تورکمانی ڕایدەگێنێت ڕێکەوتنێکی نێوان کورد و عادل عەبدولمەهدیان تێکداوە کە بۆ گێڕانەوەی کەرکوک بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجام درابوو.

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی جەبهەی تورکمانی لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی کە پێگەی مەعلومە بڵاویکردۆتەوە ئاشکرای دەکات کە ئەوان ڕێگر بوونە لەوەی عادل عەبدولمەهدی کەرکوک بگێڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، گوتویەتی جوڵەیەک هەبوو لەنێوان کورد و عادل عەبدولمەهدی بۆ گێڕانەوە کەرکوک بۆسەر هەرێم و نیازی عادل عەبدولمەهدیش ڕون بوو کە دەیویست کەرکوک بگێڕێتەوە سەر ئەو ئیدارە کوردیەی لە باکور هەیە، بەڵام ئێمە شتەکەمان ئاشکراکردو شکستمان بەو هەوڵە هێنا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.