ستاندەر
موختار موسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت هێزە شیعیەكان كۆكن لەسەر ئەوەی جارێكی تر وەزارەتی دارایی یان دەرەوەی عێراق بە كورد نەدرێت، ئەویش بەهۆی ئەو ئەزمونەی خراپەی هەریەك لە هۆشیار زێبار و فوئاد حوسێن لە وەزارەتەكانی دەرەوە و دارایی.
ناوبراو راشیگەیاند:” كۆدەنگی لەسەر ئەوە هەیە كە چیتر رێگەنەدرێت وەزارەتی سیادی بدرێتە كورد لە كابینەی كازمی”.
جێی باسە بەهۆی شێوازی ئەدای حیزبە كوردستانیەكان لە بەغدا تا ئێستا بەدەیان پۆستی كورد لە دەست كورد وەرگیراونەتەوە و ئێستا بە پێگەیەكی زۆر لاواز كورد لە بەغدایە، سەرەرای ئەوانش هێشتا حیزبە كوردستانیەكان بەهەمووهەنگاوەكانی بەغدا رازین.