ئایا پارتی لە كاندیدكردنەوەی فوئاد حوسێن  بۆ وەزیری دارایی پاشەكشەی كردووە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

ئیخلاس دلێمی پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەهەلە لێدوانێكی ئەو لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە كە ئەو وتبێتی پارتی لە كاندیدی كردنەوەی فوئاد حوسین بۆ وەزیری دارایی پاشەكشەی كردبێـت.

ناوبراو رایگەیاندووە وەك پارتی داوایان كردووە كازمی لە كابینەكەی مافی هەموو پێكهاتەكان بپارێزیت و جیاوازی نەكات.

دلێمی راشیگەیاند بەردەوامبونی فشارەكانی لایەنە شیعیەكان لەسەر كازمی و پەیرەوكردنی سیاسەتی پشكپشكێنە چارەنوسی ناوبراو هاوشیوەی دوو كاندیدەكەی پێش خۆی لێدەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.