کۆتایی حکومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

عومەر عەلى ممحەمەد

حکومەت لە کۆمەڵێک کەسایەتى سیاسی پێک دێت ،کەسێک سەرۆکایەتیان دەکات بەناوی سەرۆکى حکومەت ،سەرۆکى حکومەت و ئەندامانى کابینەکەى دەبێت بەرپرسیارێتی دەستورى و ئەخلاقی لە خۆ بگرن بۆ بنیاتنانى کۆمەڵگەیەکى هاوچەرخ و رێزگرتن لە کەرامەتى مرۆڤ ، دەبێت بەرنامەیان هەبێت بۆ بەدەمەوەچوونى پێداویستیەکانیهاوڵاتیان و چارەسەرى گرفتەکانیان ،دەبێت کار بکەن لە پێناو دابینکردنى مافە سەرەتاییەکانى هاوڵاتیان و بوونى پلانى پەرەپێدان لە هەمو بوارەکانى سیاسی و ئابورى و کۆمەڵایەتى، ئەویش لە پێناو بنیاتنا نى ژیانێکى خۆشگوزەران بۆ هاوڵاتیان .
بەڵام ئەگەر سەیرى حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانى هەرێمى کوردوستان بکەین، هیچیان لانى کەمى ئەو مەرجانەى حوکمرانیان تێدا نەبوە ،بەلکو هەر لەگەل وەرگرتنى بەرپرسیارێتى کابینەکە ئیتر هاوڵاتیانیان لەبیر چۆتەوەو دەستیان داوەتە جێبەجێکردنى ئەجێندا حیزبیەکانیان و خواستە تایبەتەکانیان ، لەبەر ئەوە پاش ئەزموونى 29 ساڵى ئەزموونى حکومرانی، ئێستا دەبینیت کابینەى نۆیەم لە خراپترین دۆخدایە ،خەڵک واى چاوەروان دەکرد کە ئەم کابینەیە جیاواز بێت لە کابینەکانى تر ،بەڵام دواجار ئەویش چوەوە سەر هەمان رێچکەى حکومەتەکانى پێش خۆى، نەتوانى چارەسەرى گەندەڵى و قەیرانەکانى پێش خۆى بکات، نەتوانى پرۆژەکەى خۆیشی جێبەجێ بکات ،لە هەمان کاتدا لە ئێستادا روبەروى کۆمەلێک ئاستەنگ و ئالینکارى سەختی وا بوەتەوە کەتواناى حکومەتەکەى بەتەواوى لاواز کردوەو تواناى دەرباز بونیشى نیە لێى ،لە ئێستادا حکومەتى هەرێم سەرەرای سەرهەلدانى پەتاى کۆرۆنا کەئەویش کۆمەلێک قەیرانى لەگەڵ خۆیدا هێناو حکومەت نەیتوانى بە شێوەیەکە ئیجابی مامەڵەى لە گەڵدا بکات و بە پلانێک روبەروى قەیرانەکان ببێتەوەو بە شێوەیەک مامەڵە بکات کە بەدەم خواستەکانى خەڵک و فەرمانبەرانەوە بچێت، بەڵکو لەمەشدا بەرپرسانى حکومەت وەک بازرگان مامەڵەیان کردو تەنانەت هاوکاریەکانى خێرخوازان و کۆمپانیاکان و بەغداو رێکخراوى تەندروستى جیهانیشیان دیزە بە دەرخۆنەکردوو کەس نازانێت چیان لێکردوە ،لە ئەنجامى کەرەنتینەى هاوڵاتیانیش ئێستا زۆرینەى هاوڵاتیان لە بارو دۆخێکىى خراپدان و پاش ئەوەش کە 5 مانگ لەساڵی نوێ تێپەریوە، بەڵام حکومەت موچەى تەنها مانگێکى نەداوە ، سەرەراى ئەم دۆخە ناهەموارەش ، لە تازەترین بریاردا ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى بەغدا بەشە بووجەى هەرێمى کوردوستانى وەستاندوەو دەلێت دەبێت حکومەتى داهاتوو رێکەوتنى نوێ واژۆۆ بکات و هەموو ئەو پارەى نەوتەش بگەرێنێتەوە کە بەدرێژایی 15 مانگى رابردوو نەیان ناردوە ،ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دابەزینى فرۆشتنى نەوت کە بەشێکى سودى لێوەردەگیرا بۆ موچەى فەرمانبەران ،حکومەت لە ئێستاددا بۆ چارەسەرى قەیرانەکان گەیشتۆتە بنبەست ،لە بەرامبەریشدا ئەگەر سەرنجى راى خەڵک بدەین لە تۆرە کۆمەڵایەتەکاندا ، رۆژ بەرۆژ تورەیی و نارەزایەتیەکانى زیاد دەکات، کە ئەمەش رێ خۆشکردنە بۆ خۆپیشاندانى سەرتاسەرى و مانگرتنى مەدەنى ،لەبەر ئەوە ئێستا حکومەت لە دوریانێکدایە یان دەبێ دەست بکات بە چاکسازى بنەرەتى و پارەى دزراوو ژێر زەمینەکان بگەرێنێتەوە ،یان دەبێ دەست لە کار بکێشێتەوەو حکومەتى رزگاری نیشتمانى دروەست بکات و رێ خۆش بکات بۆ هەڵبژاردنێکی پێش وەختەى پەرلەمان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.