جگەلە ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەران داوا دەکرێت بەغدا ڕێککاری تر بەرامبەر هەرێم بگرێتەبەر

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

ستاندەر

حەسەن سالم ئەندامی هاوپەیمانیەتی فەتح ڕایدەگێنێت ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بەس نییە، بەڵکو پێویستە هەرێم ناچار بکرێت بە گێڕانەوەی ئەو پارانەی قەرداری بەغدایە و بڕەکەی ۱۲٨ ملیار دۆلارە. جەگەلەوە ئەو ئەندامەی فەتح داوای کردووە وەزیری دارایش کە لەپشکی کوردە بدرێتە دادگا.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە وەفدێکی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەرەو بەغدا بەڕێکەوت بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە دارایەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و گێڕانەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.