دەسەلاتی سیاسی و نەوت و داگیرکاری!

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

نه‌ژاد ڕه‌سول

دەسەلاتی سیاسی لەبەردەم چەندین گوتاری ناکۆک دان،ناکۆک لەدابەشبوونێکی خەیال و عەقلی سیاسی دژ بەیەک لەناو ئەم دابەشبوونانەدا شوێنی هەموو بوارێک هەیە بۆ بەرهمهێنانی بەرژەوەندیەکان تەنها بەرژەوەندی نەتەوەی نەبێت.دەسەڵاتی سیاسی گەر سەرلەنوێ لە دارشتنەوەی عەقڵ و یاساو رێساکان دابێت بۆ دەستەمۆکردنی ئینسانەکان ئەوا هەلەیەکی مێژووی خۆکوژی دوباڕەدەکاتەوە بەتایبەت دوای رێفراندۆم و قەیرانەکانی هەرێم و پەتا جیهانیەکەی کۆرۆنا .
بۆیە ئینسانی کوردی دەبێت خالی جەوهەری و بنەرەتی بێت لەمامەلکردن لەگەلی وەک ئینسانێکی خاوەن ماف و یەکسانیەکان دوور لەئەندامی بوونی بۆ حزب و خێزانە سیاسی و عەشیرەتگەری و ناوچەگەری دا.گۆرینی مێژووی ناشیرینی رابردوو کەنوقمی دونیایەک لە بێ ئومێدی و گەندەلی و نادادی کۆمەلایەتی بووە،لێکترازانێکی گەورەیە لە مێژوو ورەمزە سیاسیەکانی ناو ئەم مێژووە دروستکردوە، کۆتای هێنانە بە مەسلحەتی حزبی و نوخبەیەکان و دابرانی ئەم مسلحەتانەیە لە رەهەندە نەتەوەی و ئینسانیەکان دا بوار بە سەرزەمینێکی نوێ ئەدات .
مێژووی دوای ڕاپەرین مێژوویەک نیە بەرگری لێبکرێت لەفسادی سیاسی و ئەخلاقی و ئابووری و کۆمەلایەتی ، دورکەوتنەوەیەکی زەق بووە لە نێوان زمانی سیاسیەکان و زمانی خەلک ،زمانێکی پر نوقسانی بووە ،بۆیەبەفعلی لەکوردستان کار لەسەر ترسناکردن و وێراکردنی سەرجەم بەها و ماناکانی ئازادی و ئینسانی بوونی کورد کراوە،بۆیە ئەرکی دەسەلاتی سیاسیە دۆخە کۆنکڕیتیەکان وەلانێن ئەم بەربەستانە تێک بشکێنێ .
لایەنی دووەمی پەیوەست بە (نەوت) ک هیچ سەرچاوەیەکی ئابووری وەک نەوت کاریگەری بەسەر ئاشتەوای کۆمەلایەتی و چاڕەنووسی هاولاتیان و ئەوانەی سبەش لەدایک دەبن پەیوەستە دەبن بەنەوت ، تێکەل بوونی ئابووری نەوت بە دەسەلاتێکی سیاسی نابەرپرس بوواری چاکسازی و خۆشگوزەرانی و دروستکردنی بەهەشت ناهێلێتەوە بەلکو کۆمەلگا هەژاردەخات ،و سیاسیەکان پاڕەداردەکات خەونی دامەزراوەی پەکدەخات .
بۆیە شێوازەکانی خاوەنداریەتی کەرتی نەوت بۆ ئەم بوارە بەم شێوەیە لە دونیای نەوتدا.
1-خاوەنداریەتی حکومی ئەمەش نیشتمانیە بەلام سوود و قازانجی تەواوی کۆمەلکای تێدا نیە.
2-خاوەنداریەتی خێزانی وەک سعودیە و کوێت و ولاتانی کەنداو ،بنەماڵەو خێزانەسیاسیەکان خاوەن گرێبەست و کێلگە نەوتیەکانن ،بەمەش هاولاتی لەژێر رەحمەتی ئەم دەسەلاتە سیاسیە دەبێت.
3-خاوەنداریەتی کۆمپانیاکان وەک لە رۆژئاوا هەیە لەرێگای باج واتە کۆمپانیاکان باج ئەدەن بەدەولەت .
4-خاوەنداریەتی هاولاتیان وەک الاسکا راستەوخۆ هاولاتی تێدا سوود مەندە
بۆیە هەرێمی کوردستان لەسێ خالی یەکەم نزیکە ،لەکاتێکدا لەهەڕێمی کوردستان گەندەلی کێشە هەڕەسەڕەکیەکەیەتی بەشێکە لەترسی سوتاندنی ئایندەی نەوەکان بەهۆی ئەو تاریکیە گەورەیەی لە دەوری کەرتی نەوتە.
کەرتی نەوت لەتەواوی ولاتان راستەوخۆ پەیوەستە بە دیموکراسی و خۆشگوزەرانی و کڕانەوەی سیاسی بەمەرجێک دەسەلاتی سیاسی لەبواری ئابووری دا جیابکرێتەوە و بخرێتە بەرژەوەندی باڵای نەتەوە.
دروستکردنی خاوەنداریەتی لەسەر بنەمای هاولاتی بوون بوار بەوەدەدات سوود مەندی سەرەکی هاولاتی بێت ،هەر بۆیە دەولەت لەرێگای سەردەست بوونی ئینسانەکان ئەم جۆرە ئەڕک و مافانە رێک دەخات لەچوارچێوەی دمەزراوەیەکانی و دوور لەبەکارهێنانی سەرچاوە و داهاتی نەوت بۆ بێدەنگکردن و سەرکووتکرڕن و کرینەوە و ترسناندن و مۆنۆپۆلکردنی میدیا و زانکۆکان و تەواو ی دەستەبژێرەکانی کۆمەلگا ،بۆیە سەرەتای چاکسازی لەولاتە نەوتیەکان کە بربرەی پشتیان کەڕتی نەوتە دەبێ بوار بۆ بەچاودێریکرن و محاسەبکڕدن و چۆنیەتی هەلسوکەوتکڕدن لەگەل ئەم بەرهەم و داهاته دیاری بکرێت بەپێچەوانەوە لاشەی حکومەت هەلاهەلا دەکات کۆمەلێک مشەخۆری سیاسی گەندەل دروست دەکا۰
پرسی داگیرکاری !
خەیالی حزب و حکومەت و پرسی داگیرکاری گەراندنەوەی سەردەمی انتداب وصايا:

خیالی خەونە لۆکالیەکانی حزبی کوردی لە ئاستێکی پر بەزەیدایە ستراتیجیە لۆکالیەکانی بریتی بێت لە کرینەوەی ویژدان ،ترساندن ،کوشتنی رۆژنامەنووس پەکخستنی ئیرادەی چاکسازی جدی و خۆ لال کردن و کوێرکردن و گوێ نەگرتن ،بۆیە سروشتی حوکمرانی کوردی سەرەتای ژمارەیەک نیگەرانی لەسەر پاشە رۆژی هەڕێمی کوردستان لێ دەکەوێتەوە بەهۆی نەبوونی ئامادەکاری بۆ بەرپاکردنی جەنگێکی زهینی و هزری و رێکخراوەی سیاسی و ئابووری و کەلتوری و کۆمەلایەتی ،بەلکو بەڕەهاکردنی بەرزکڕدنەوەی بە سەر هەموو پێکهاتە کۆمەلاتیەکاندا.کایەکانی سیاسی لە ئەزموونی حزبدا خولقێنەر نەبوون خاوەن ئەلتەرناتیف و کۆمەلێک ئەلقەی وون بوون بوون ،بۆیە جومگە سەرەکیەکانی بارگاووی بوون بە فەزایەکی سیاسی رووتی بێ بنەما لە هەموو ئەلف بێیەکی زانستی سیاسی ،و سیاسەتێکی شەپرێو و داهێزراوە و پشت ئەستوور بەچاوبەسەتیی بۆیە حزبی کوردی بەم دۆخە ئاوێزان بووە، دەرەنجام واقعی ئێستای کوڕدستان لە دیوەخانەیەکی حزبی دەچێت چەند ئاغایەکی سیاسی دژی پابەستی سەرخستنی سیاسەت نین ،بەلکو بزوتنە سیاسیەکان بۆ تازەگەری لەخەیادلدا تەسلیمی پرۆسەیەکی بێماناترین تەمسیلی قێزەوەنی ئابووری و کۆمەلایەتی و فەرهەنگی هێزەهەرێمایەتیەکان کەوتوون .دواجار دەبێت چاوەرێی رەحمەت و بریارەکانی زلهێزەکان بین لەسایەی غیابی لایەنی کەم ئیجماعێکی نیشتمانی بەلکو بریتیە لە پلانی حزب و هەنگاو و هەژموونە کیسەیەکانیان .
بۆیە لەگەل زیادبوونی بەرژەوەندی زلهێزکان چانسی خەیالی حزبی کوردی زیاتردەبێت و سیاسەتی مورومۆنی حزب بۆ کۆمەلگا زیاتڕ خۆی نمایش دەکات،گروپە شرەخۆرە و راوورووتەکانیش زیاتر هەولی لەناوبردنی دونیای دیموکراسی و کڕانەوەو ئازادیە تاکەکەسی و سیاسیەکان دەدەن ،هەموو ئەمانەش بە پەنجە مۆرو و دەست بەسەراگرتنی گڕوپەکانی ناو خێزانەسیاسەکانن .
بەم جۆرە خەیالی حزبی کوردی لە ئاستی پەتا بۆماوەیەکان دا لەگەشەکردن و دووبارە کردنەوەی ئەزموونی بە میرنشینکردنەوە دان !
ئەم ئەزموونەی حزبی کوردی بەرژەوەندی هەرێمایەتی و زلهێزەکان لەئاستی کۆنترۆلکڕدنی پێگەی جیوستراتیجی و جیۆپۆلۆتیکی هەرێم دایە، ئەمەش لەسەر بنەماو بناغەی ئەزموونی مێژووی و سیاسی دا ،بۆیە بەرژەوەندی هاولاتیان لە ژێروژوورکردن دادەبێت و کۆمەلگاش هەژار تردەبێت!بەمەش
زلهێزەکان و هێزە هەرێمایەتیەکان لە قۆناغی تێکدانی ژێرخانی فیزیکی و ئابووری و کۆمەلایەتی سەرکەوت و بوون ،قەلسیی ناوخۆی هەرێم لەناو بژاردەیەکانی زۆرە ،بۆیە لە رێگای بووکە شووشەکانەوە سیاسەتەکانیان جێ بەجێ دەکەن ئەمەش هەولێکە بۆکالکڕدنەەی خەیالی حزبی کوردی بۆخۆدروست کردن ،بەمەش بەچەستی دژی کۆمەلگا و پروسەی سیاسی دیموکراسی لاوازن بەڕهەم دێنن،لەکاتێکدا هێزە دەرەکی و هەرێمایەتیەکان کورد وەک هێزێکی ناڕێکخڕاو surrogate بریکار و بەکاربەربەکاردێنن بۆ لاوازکردنی نەیارانیان ئەمەش لەتەمەنی 100سالی رابردوو بە زەقی دیارە لە مێژووی سیاسی هەرچوارپارچەکەدا.
بۆیە لەباروزرووفێکی ئەمرۆدا پرسی چاکسازی لەخەیالی حزبی کوردی وەک دروشمێک دەمێنێتەوە وپێشبینی دەکرێت گرنگترین سیماکانی مێژووی سیاسی نوێ بریتی دەبێت لەپرسی داگیرکاری ولاتە هەرێمیەکان بۆ هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا زمانی زالی حزبە کوردیەکان بریتیە لەکوردستانێکی بەهێز وەک کالایەکی ناوخۆی ،ئەوەی ناجێگرە ئەو سیاسەتەی لەچاوتروکانیک بۆی هەیە دۆستەکان بگۆرێت بۆ دوژمن ئەمەش، لە خەیالی حزبی کوردی دەچێتە قالبی خیانەت نەک سیاسەت .
کوردستان لەبەردەم دۆخێکی سامناکە کە پتر ئەو ترسە سەوزدەکرێت و ئاودێری دەکرێت کەترسی داگیرکاریە و بەرژەوەندی زلهێزەکانە لەسەر بەرژەوەندی کورد ، هەربۆیە بە تێروانینێکی قوول بۆ ئەم دۆخە سرینەوەیەکی ترسناکە بۆ ئەو رووبەرانە نابن بەبەشێک لە خەیالی حزبی کوردی ،بۆیە لەتیۆری زانستی سیاسیدا و لەمێژووی فکردا هەڕدەم رێگڕیەکان خۆیان لە سیاسەت و دەسەلات و خەیالی حزب تا مردن ئەبینێتەوە بۆیە لەجەوهەری فکری سیاسیدا تازەکردنەوەی نوخبەی سیاسی و خەیالی تازە شوێن گرەوەی خەیالی حزبن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.