دامەزراوەیەكی فەرمی باڵای ئەمریكا ستایشی خۆبەرێوەبەری رۆژاڤا و سەرزەنشتی توركیا دەكات و داوادەكات بكشێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر

لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا كۆمسیۆنی نێودەولەتی ئەمریكی بۆ ئازاداری  ئایینی داوادەكات بەهۆی پێشێلكاریە بەردەوامەكانی رژێمی ئەسەد بەرامبەر كەمایەتیە ئایینیەكان،ناوی ئەو وڵاتە بخرێتە لیسی ئەو وڵاتانەی پێشێلكری دژ بە ئازادی ئایینی ئەنجام دەدەن.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە تاكە ناوچە كە ئازادی ئایینی بۆ كەمایەتیە ئایینیەكان دەستەبەر كردوە، ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی ئۆتۆنۆمی كوردییە “رۆژاڤا”، لە راپۆرتەكە هاتووە ئەو ناوچەیە تاكە شوێنە كە هەڵگرانی ئایینەكان بەبێ مەترسی دەتوانن سروتە ئایینیەكانی خۆیان ئەنجامبدەن و لەساڵی پارەوە ئەو ئازادیە بەرەو پێشچوونی زۆری بەخۆوە بینیوە.

لە بەشێكی تری راپۆرتەكە هاتووە كە ناوچەی عەفرین كەبەپشتیوانی توركیا داگیركراوەو لە خۆبەرێوەبەری كورد جیاكراوەتەوە زۆرترین پێشێلكاری ئایینی تێدا ئەنجامدراوە بەرامبەر ئێزیدیەكان و پەرستگاكانیان روخێنراوە.

راپۆرتەكە داوا بە ئیدارەی  ئەمریكی و دۆناڵدترەمپ دەكات فشار بخەنە سەر توركیا بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن و  بۆ ئەوەی گروپە یاخیەكان و توندرەوەكان توندوتیژی ئایینی لەتاوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی كوردی ئەنجامنەدەن.

جێی باسە ئەو كۆمسیۆنە ئەندامەكانی راستەوخۆ لەلایەن كۆنگرێس و دۆناڵد ترەمپ دادەندرێن و كاریگەری لەسەر سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریكا هەیە لە تێروانینی بۆ وڵاتان، ستایش كردنی خۆبەرێوەبەری رۆژاڤا لەو راپۆرتە رۆڵی دەبێت لە زیاتر بونی پشتیوانیەكان و كەمكردنەوەی فشارەكانی توركیا ورژێمی ئەسەد لەسەریان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.