سەرچاوەیەکی پەرلەمان: فوئاد حوسێن لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دوورخرایەوه

لەلایەن ستاندار Posted on 265 جار بینراوە

ستاندەر

فازل فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو مستەفا کازمی کاندیدی ڕاسپێردراوی سەرۆک وەزیران، ناوی وەزیرەکانی کابینەکەی بەناتەواوی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.

وتیشی لە لیستەکە ناوی هەریەک لە وەزیرەکانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی تێدا نابێت.

جێی باسە  نەبونی ناوی وەزیری دارایی لەو ناوانەی كە كازمی پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات و پارتی دەیەوێت د.فوئاد حوسێن  بێت، بەگوێرەی بۆچونی چاودێران هەنگاوی یەکەمە بۆ دوورخستنەوەی ناوبراو لەو وەزارەتە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.