ستاندەر
لە كۆبونەوەكانی وەفدی هەرێم لەگەلیان، به‌غدا داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە پابه‌ندی یاسای ژماره 6 بێت كه تایبه‌ته به به‌رێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی و له مانگی هەشتی 2019 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، به‌پێی یاساكه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سنوردارده‌كرێن.
یاسای بەرێوەبەردی دارایی فیدرالی چیە؟
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاندووە،”یاسای ئیداره‌ی مالی عێراقی له‌لایه‌ن هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی ئاماده‌كراوه، و له سه‌رده‌می فواد حوسێن وه‌زیری ئێستای دارایی پێداچوونه‌وه‌ی پێداكراوه، و ئه‌و وه‌ك وه‌زیری دارایی ناردوویه‌تی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌وێش وه‌زیره كورده‌كان ده‌نگیان پێداوه، كه هاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئێمه وێنه‌یه‌كمان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نارد و داوامانكرد چ تێبینیه‌كیان له‌سه‌ری هه‌یه بۆمانی بنێرن، هیچ تێبینیه‌كیان بۆ ئێمه نه‌نارده‌وه”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات :”ئێمه هۆشداریماندا كه خاڵێكی تێدایه كه مه‌ترسی هه‌یه بۆسه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، و ئه‌ندامانی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان به‌و بڕگه‌یه نه‌دا كه‌ده‌سه‌ڵاتی دارایی هه‌رێم سنوردارده‌كات، به‌پێی یاسای به‌رێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه بۆی دێت ده‌بێت پێشتر پرۆژه‌كانی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق بنێرێت و له‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق جێگه‌ی بكرێته‌وه، و دواتریش دامه‌زراوه‌كانی عێراق وه‌ك دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆیان هه‌یه به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه بكه‌ن كه له‌به‌غداوه دێت”.
كۆچەر دەشلێت ئەگەرچی تا ئێستا حكومەتی عێراقی خۆشی پابەند نەبوە چونكە پابەند بونەكە بۆ دوای پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2020ی عێراق.
ناوبراو پێشی وایە بەو پێیەی حكومەتی هەرێم بەهۆی گەندەلی و بێ سەروبەری ناتوانێ خۆی مووچە دابین بكات، بۆیە پێویستە بەمەرجەكانی بەغدا رازی بێت.