دوای بەیاننامەكەی هێرش بۆ سەر د.بەرهەم ساڵحیش دەستی پێكرد

لەلایەن ستاندار Posted on 315 جار بینراوە

ستاندەر

محەمەد سەعدون ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنە لە د.بەرهەمساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەگرێت و داوای دوورخستنەوەی دەكات، تۆمەتباری دەكات بەوەی سیاسیەتی بانێكە و دوو هەوا  جێبەجێدەكات، بەوپێیەی بەرگری لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە.

ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە:” لە راگەیەنراوەكەیدا سەرۆك كۆمار دەلێت پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی مافێكی دەستوریە، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەش نەكردووە  تەسلیم كردنی داهاتی نەوت و غاز كە لە ساڵی 2010ەوە دەفرۆشرێت و هێناوەنەی داهاتەكانی تریش مافی دەستورین و هەرێم پابەند نەبوە.

ناوبراو رەخنە لە د.بەرهەم ساڵح دەگرێت كە پشتیوانی هەرێم دەكات بەڵام گرفتەكانی هاوڵاتیانی عێراق نابینیێت، بەهەمان شێوە رەخنە لە د،عادل عەبدولمەهدیش دەگرێت پێی وایە لەسەر حیسابی خەلكی عێراق پۆست و دەستكەوتی گەورەی بە هەرێم داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.