لەیەكەم رۆژی جێبەجێكردنی بریاری ئۆپیك پلەس نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 224 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ یەكەم رۆژی چونە بواری جێبەجێكردنی رێكەوتنی ئۆپیك پلەس بو، بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت بەو هۆیەوە نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆماركرد.

گوێرەی ئاژانسەكان، نرخی نەوتی   تەكساس، ئەمڕۆ هەینی، بە 20.45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەكراوە. هەروەها نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ لەسەدا 1.66 بەرزبۆتەوەو نرخی هەر بەرمیلێكی ئەو نەوتە بە 26.93 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێی باسە كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت سێ قۆناغی بۆ دیاریكراوە لەلایەن ئۆپیك پلەسەوە, قۆناغی یەكەم بە كەمكردنەوەی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگی ئایارو حوزەیران دەستپێدەكات و لەقۆناغی دوەمدا كەمكردنەوەكە دەكرێتە 7.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نیوەی دوەمی ئەمساڵداو پاشان لە قۆناغی سێیەمدا كەمكردنەوەكە بۆ 5.8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا تاوەكو كۆتایی مانگی نیسانی 2022، دادەبەزێنن.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.