پارتی: پیرۆزبایی لە سلێمانی  دەكەین و پشتیوانی هەموو كارێكی باش دەكەین

لەلایەن ستاندار Posted on 218 جار بینراوە

ستاندەر

بەبۆنەی 97ەمین ساڵیادی بە پارێزگابونی سلێمانی، فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردۆتەوە.

لە راگەیەنراوی فراکسیۆنی پارتی  هاتووە ” 97 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بە پارێزگابوونی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری، 97 ساڵ پڕ لە خەبات، بەرەنگاری لە ستەم، قوربانیدان و سەرمەشقبوونی بزاوتی ڕۆشنبیری”.دەشلێن  : “شایەنی ئەوەیە باشترین خزمەتبکرێت و نەبێتە قوربانی هیچ کەس و لایەنێک و کار بۆ ئەوە بکرێت دیسان چەشنی جاران شەوق بداتەوە”.

لە راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژە بە  هەولی لامەركەزیەتی پارێزگاكە نەكراوە بەڵام بەشێوەی ناراستەوخۆ هاتووە: “پاڵپشتی هەر کارێکی باش دەکەین کە ئامانجەکەی خزمەتی سلێمانییە و دژایەتی پێچەوانەکەی دەکەین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.