“جێی سەرسوڕمانە حكومەتی عێراق بەبێ پابەندبونی هەرێم مانگانە پارەی بۆ ناردووە”

لەلایەن ستاندار Posted on 231 جار بینراوە

ستاندەر

حەنین قەدۆ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت مایەی سەرسوڕمانە كە حكومەتی ناوەندی بەردەوام بەبێ هیچ پابەندیەكی هەرێم بە تەسلیمكردنی نەوت مانگانە 435  ملیار دیناری ناردووە، دەشلێت لەدەستپێكی پێكهێنانی حكومەتی نوێی پێویستە دەستكاری یاسای بودجە بكرێت بۆئەوەی دڵنیایی دروستبێت لە پێدانی مووچە.

قەدۆ راشیگەیاند بەگوێرەی بەدواداچونمان مووچەی دوو مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی عێراق هیچ كێشەیەكی نیە و پارەی پێویست ئامادەكراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.