لامەرکەزیی لە نێوان حەسەن پلایس و مه‌سرور بارزانی دا

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی / پەرلەمانتاری یەکێتی

بەپێی ھێڵەگشتیەکانی کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە مسرور بارزانی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان خوێندیەوە : «ئەم حکومەته‌ کار بۆ چەسپاندنی لامەرکەزی دەکات”.
بەرمەبنای رێکكەوتنی سیاسی پێکھێنەرانی حکومەت، لەچەند ڕۆژی رابردوو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی دروست کرد، بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی لامەرکەزی ئیداری و دارایی بە پێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ سنوری جوگرافی ئەنجومەنەکەیان.
بەڵام سەرۆکی فراکسێونی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان، کە سەرۆکی حکومەت لە حیزبەکەی بەڕێزیانە نەک ھاوڕا نین له‌گه‌ڵ مافه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی، بەڵکو لە پەلە کردنیان بۆ دژ بونی ھەر شتێک لە سلێمانی باس بکرێت, نازانم بە مەبەست یان بێ مەبەست، باڵ بێت و یان تەوجیهو ئاراسته‌كردن، سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد ھاتوە بە ڕوونی کاک مەسرور بارزانی تەخوین ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بە مەنتق و لۆجیکی کاک ئومێد خۆشناو بێیت، كه‌ پێی وایه‌ لامه‌ركه‌زییه‌ت سلێمانی ده‌خاته‌ به‌رده‌ست “حه‌سه‌ن پلایز”، ئه‌وا كاك مه‌سرور و حه‌سه‌ن پلایس لە تەرازوەکەی ئومێد خۆشناودا یه‌ك بۆچوونیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر سلێمانی. چونكه‌ ئه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ به‌ڵێنی چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زییه‌تی داوه‌ له‌ كابینه‌كه‌ی دا. نه‌ك حه‌سه‌ن پلایس!
دکتۆر بابکەییش پێ وایە‌ لامه‌ركه‌زییه‌ت ژانی له‌دایكبوونی خیانه‌تێكی تره‌، بەو پێودانگەبێت كاك مه‌سروریش ژانی ئه‌و تاوانه‌ی لێ قه‌وماوە. کاک مەسرور لەبەردەم گەلی کورد بەڵێنی داوە دەبێت لە تەمەنی کابینەکەی جەنابیان ئەم لامەرکەزییه‌ بچەسپێنیت. بۆیه‌ حەق نەبوو دکتۆرەکەی فراکسێونی زەرد لەبری پشتیوانی، تەخوینی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بکات و قەڵەمی دەستی بۆ فرۆشتنی نیشتیمان وێنا بکات.
ھەرچەندە ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ تێگه‌یشتنی كاك مه‌سرور زیاتره‌ تا ئه‌م براده‌ره‌ هه‌ڵه‌شانه‌ی فراكسیۆنی پارتی‌، و به‌ڵێنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بایەخی یاسایی و سیاسییان ھەیە لامان نەک برادەرانی فراکسێونی زەرد، ئه‌وه‌ش ده‌زانین لە ناو پارتی، هه‌ر کە “برا گەورە” قسەی کرد ئەم بێ خەبرانەی فراکسێونە زەردەکە، بێدەنگی ده‌بێت به‌ كۆتا ھەڵوێستیان.
له‌ كۆتایی دا، ھیوادارم برادەرانی فراکسێونی زەرد، واز لە تەخوینکردن بھێنن، بۆ ئەوەی روو زەردی هاوڵاتیانی كوردستان نەبن. داوای موچەی موچە خوراوان بکەن کە ٥٣ ڕۆژە نەدراوە. واز لە به‌خشینه‌وه‌ی تۆمەت و جنێو بێنن، و له‌جیاتی ئه‌وه‌ پارەی دزراوی نەوت و ژێر بانكەكان دەربهێنن تا له‌وه‌ زیاتر روزەردی موچەخۆران و خه‌ڵكی كوردستان نەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.