بەغداد تەنیا ریگایە..

لەلایەن ستاندار Posted on 507 جار بینراوە

هێرش عه‌بدولره‌حمان

ھەرچەند سەرۆکایەتی حکومەت و ھەرێم و پەرلەمان سەدان ڕاوێژکاریان ھەیە بەڵام ھیچیان نەیانتوانیووە کاریگەریان بەسەر ئەو دەزگایەوە ھەبێت کە تیداکار دەکەن و ئامۆژگاری سەرکردایەتی کورد بکەن کە لە عیراقدا یەک ڕێگای لەبەردەما بووە لەدوای پرۆسەوە، ئەویش لەگەڵ عێراقێکی یەکگرتودا بێتو مافاکانی پارێزراو بێت، بەڵام سەرکردایەتی کورد ڕاستگۆ نەبوون،ئێستا کورد جگە لەچونە بەغداد ھیچ ڕێگایەکی باشتری لەبەردەمدا نیە.

بۆ ئەوەی ھەرێم لەو دۆخە ڕزگاری بێت باشترین ھەنگاو ئەوەیە کورد بێ پێچو پەنا بچێتە بەغداد و ڕێککەوتنێکی ئەخلاقی و سیاسی بە چاودێری ئەمریکا و یوئێن لەگەڵ عێراق واژۆ بکات، بەڵام خۆشی پابەند بێت و، وەک جاران خۆی پێشێلی نەکات.

کورد تا ئێستا تینەگیشتوە ھیچ دۆستکی نیە لەناوچەکە، جگە لەپشتگیری ئەمریکا، ئەمریکا لە ساڵی ٩١ وە بە فیعلی ھەرێم دەپاریزێت، بەڵام ھەرێم فێڵ لە ئەمریکاش دەکات، لەسەر دەیان پەت یاریکردوە، ئێستاش دەتوانێت باشترین دۆستی متمانە پێکراوی ئەمریکا بێت لە ناوچەکە، بەڵام گەندەڵی وێرانی کردوە، سەرکردایەتیەکەی لە دنیای دەرەوە متمانەیان نەماوە، دەبێت پاشەکشە بکەن و ڕێگا بدەن خەلکێک بێتە پیشەوە کە کارەکە لەوان باشتر دەکات، ھیچی تر ئەو ھەرێمە دوانەخەن.

کوردی ھەرێم تاکە دۆستێکی نەماوە لە واشنتن، ئەوانەی لەکاتی ڕیفراندۆمیش دەرکەوتن ھەموویان خەڵکی خانەنشین و بێ کاریگەربون، بە پارەیەکی زۆر لۆبییان بۆ کورد دەکرد و، پارەیەکی زۆریان لەداھاتی خەڵکی ھەرێم پێ دراو دیار نەمان، چونکە ھەموویان دۆستی پارەبوون، باشترین ھەنگاو بۆ ھەرێم پێیەکی بەردەوام لە واشنتن بێت و پارە و وزەی لەوێ سەرف بکات تا ھاوسۆزێکی باش بۆ ھەرێم مسۆگەر دەکەن، ئەگەر ئەوە نەکەن ھەرێم لە ئایندەدا دەبێت تەسلێمی وولاتیکی ئیقلیمی بێت، بەوەش بە یەکجاری پشتگیری رۆژئاوا لە دەست دەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.