پرۆژەیەكی بەغدا  بۆ پێدانی موچەی فەرانبەرانبەرانی هەرێم بەراستەوخۆیی ئاشكرادەكرێت “هەڵوێستی حكومەتی هەرێم چی بوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 401 جار بینراوە

ستادەر

هەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت داوامان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە خۆرانی هەرێم، حكومەتی عێراق بەراستەوخۆیی لە رێگای كارتی ئەلیكترۆنی خۆی مووچەی فەرامانبەرانی هەرێم دابەشبكات، كەچی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم هاواریان لێهەستا كە شتی وا قبول ناكەن.

ناوبراو  لەدیدارێكی كەناڵی عێراقیە وتیشی داوامان كردووە بەگوێرەی سیستەمی بایۆمەتری بەشێوەی پەنجە مۆر حكومەتی هەرێم لیستی فەرامانبەرانی هەرێم بۆ حكومەتی عێراق روونبكاتەوە، چونكە دلنیاین هەیە چوار بۆ پێنج مووچە لە هەرێم وەردەگرێت، بەڵام ئەوەشیان تەسلیم نەكردوە، ئاماژەی بەوەش كرد كە راستە پێدانی موچە بەرپرسیاریەتی حكومەتی عێراقە بەڵام پێویستە حكومەتی هەرێم زانیاریە دروستەكان بخاتە ڕوو.

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاندوە:” ناكرێت بە 15 پارێزگای عێراق و رێژەی 88% دانیشتوانی عێراق، تەنها سێ ملیۆن كەس دامەزرابن وەك فەرامانبەر، لەبەرامبەردا هەرێم كە 12% ی دانیشتوانی عێراق بێت بەتەنها ملیۆن و 250 هەزار مووچە خۆری هەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.