“ئەو دەنگە نەشازانەی بەرۆكمان دەگرن ئامانج لێی هەزمنەكردنی پارتیە”

لەلایەن ستاندار Posted on 160 جار بینراوە

ستاندەر

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ دوو ڕەهەندی هەیە، ئەوەی بەغدا لەگەڵ كوردستانی دەكات، باوەڕی نەگۆڕی عەقلیەتی شۆڤینییە.

جێی باسە ناوبراو ئەو پەیامەی لە وەڵامی پرۆژەی لامەركەزی  كە لەلایەن یەكێتی و گۆرانەوە وروژێندراوە و پرۆژەكەی شاسوار عەبدولواحید نوسیوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئەوەش دەڵێت: نە لامەركەزییەت و نەپڕۆژەی شاسوارو نە ئەودەنگە نەشازانەی ڕۆژانە بەرۆكمان دەگرن، هیچێكی ئەساسی نییە، بەڵكو ئامانج قبوڵ نەكردن و هەزم نەكردنی پارتی و زۆرینەی پارتییە لە پەرلەمان.

ئومێد خۆشناو دەشلێت هەرچەند خەڵكی كوردستان و هەموو لایەنەكان شایەدی ئەوە دەدەن و چەندین جاریش لە هەموو ئاستەكان، دڵنیایمان داوە، كە زۆرینەی پارتی لە پێناو ئارامی زێترو حوكمڕانی باشترو خزمەتی خەڵك و خاكی كوردستان و یەكڕیزی گەلی كوردستان دەبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.