هاوپەیمانیەكی گەورەی ئەنجومەنی نوێنەران: دەنگ  بە كابینەكەی كازمی نادەین

لەلایەن ستاندار Posted on 174 جار بینراوە

ستاندەر

بە فەرمی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون ڕایگەیاند، کابینەکەی مستەفا کازمی لە ئاست خواست و داواکارییەکانی گەلی عێراقدا نییە، بۆیە  دەنگ بەو کابینەیە نەدەن.

لە راگەیەنراوێكدا ئەمرۆ یەكشەممە هاوپەیمانی دەوڵەتی قانونی سەر بە نوری مالکی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتووە: “لە کاتی وتووێژەکانی پێکهێنانی کابینەکەی کازمیدا داوامان لێکردبوو بە یەک چاو و بەیەک دید تێڕوانین بۆ لایەنە سیاسییەکان بکات و میکانزمێکی تۆکمە پەیڕەو بکات بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کابینەکەی”.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتووە: “هەوڵماندا ڕێرەوی پڕۆسەی دیاریکردنی  پێکهاتەی کابینەکەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو ڕاست بکەینەوە بۆ ئەوەی کەسانی بە توانا و دەست پاک کە هەڵقوڵای کرۆکی کۆمەڵگای عێراقی لە  حکومەتەکەیدا بەرجەستەبێت، بەڵام بە داخەوە هەوڵەکانمان سەرکەوتوو نەبوون و سەری نەگرت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.