ستاندەر
قادری حاجی عەلی سەركردەی پێشوو گۆڕان و یەكێك دامەزرێنەرانی ئەو بزوتنەوەیە رایدەگەیەنێت:” دەسەڵاتداران ئەیانەوێت بارودۆخەكە لەوە ئاڵۆزتر نەبێت و لەدەست دەرنەچێ، ئەوا چاریان نییە جگە لەوەی دان بەشكستی خۆیاندا بنێن و دەستیش بكەن بەگیرفان و ژمارەی بانكەكان و پرۆژەكانیانداو پارەی دزراوی خەڵك بهێننەوە”.
قادری حاجی عەلی لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێم لە وتارێكی رۆژنامەوانی نوسیویەتی” كێشەی خەڵك سیستم نییە، كێشەی خەڵك ناعەدالەتییە لەدابەشكردنی سامانەكەی، بردنی بەناهەق و بێكۆتایی قوت و داهاتەكەیەتی. كێشەی ئانی مەركەزی و نامەركەزی نییە، سیستم لەجەوێكی بارگاوی بە تەخوین و موزایەدەكردندا ناگۆڕێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە “چی لەژیانی خەڵك ئەگۆڕێت حیزبێك لەهەولێر داهاتو گومرگ بدزێت و قۆرغی بازاڕبكات، حزبێكی دەسەڵاتداری تریش لە سلێمانی هەمان كاربكات؟.”
قادری حاجی عەلی كە هاوكات یەكێك بوە لە دامەزرێنە سەرەكیەكانی بزوتنەوەی گۆران دەلێت ” پێناچێت ئابوری كوردستان بەمزوانە بەرەو باشی و جێگیربوون بڕوات، پێگەی سیاسی هەرێمیش لەبەرامبەر بەغداد لەدۆخێكدایە كەس بەخیلی پێنابات و حكومەت مووچەی پێنادرێ، دەوڵەتداری پێناكرێ، غەیری شیعارات و یەكتر تەخوینكردن، حیكایەتێكیان نەماوە بۆ خەڵكی بكەن.