میدیاکانی پەکەکە هەواڵی شەهیدبوونی گەریلایەکی خەڵکی باشووری کوردستانیان بلاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 294 جار بینراوە

ستاندەر- بەستەر نیوز

ئاژانسی هەواڵی فورات کە میدیای فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستانە، لە هەواڵێکدا لەسەر زاری ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەواڵی شەهیدبوونی گەریلایەکی لە چیای جودی باکووری کوردستان بە ناوی (زانا غازی) کە خەڵکی شاری کەرکوکە بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە “هاوڕێمان مەروان لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. بینی کە تاکە ڕێگای کۆتاییهێنانی داگیرکەری و ئازادی کوردستان، بەرخۆدانی گەریلایە. لەسەر ئەم بناغەیە لەساڵی ٢٠١٦ دا بەشداری لە ڕیزی گەریلادا کرد”

هەروەها لە راگەیاندراوەکەی هەپەگە هاتووە “سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی خۆمان دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادی کە ئامانجی هاوڕێ شەهیدەکانمان بوو، سەربکەوێت”.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەڕێکی قورس دایە لەگەڵ سوپای تورکیا، لەماوەی رابردووشدا بە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ژمارەیەک سەرکردەیان لێ شەهیدبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.