نهێنی وردەكاری كوژرانی سەركردەیەكی دیموكرات بەتاوانی هەڵدانەوەی گۆڕی مەلا مستەفای بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 390 جار بینراوە

ستاندەر

لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانی  سەردار پشدەری -دامەزرێنەری كۆمپانیای ئۆیل) لەگەل (NRT) پرسی تیرۆر كردنی سید رەسوی بابەگوەرە- بەرپرسی مەكتەبی عەسكری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران) ی ئاشكراكرد.

ناوبراو دەلێت لەكاتی تیرۆر كردنی لە سلیمانی پەنجەی توومەت ڕووی لە پارتی بوو ، هۆكارەكەشی ئەوەبوو كە (سیدرەسووی بابیگەورە)دەستی هەبووبیت لەدەرهێنانی لاشەی مەلا مستەفای بارزانی لەگۆڕەكەی كە ئەوكاتی لە(شنۆ) بوو ، ووتیشی پارتی كاریكی زۆر خراپی كرد (ئەگەر ئەوان بووبن)چونكە سید رەسو مەلا مستەفای زۆر خۆشدەویست .
شایەنی وەبیرهینانەوەیە لەسەر ئەو دۆسیەیە شەڕ هەلگیرسا لە نێوان حزبی دیموكرات و پارتی دیموكرات ، بەجۆرێك پارتی حزبی دیموكراتی تومەتبار دەكرد كە بەدەسیسەی حزبی بەعس بەو كارە هەلساون ، هەرچی حزبی دیموكراتیشە پارتی بەوە تومەتبار دەكرد كە لەگەل پاسداران هیرش دەكاتە سەر هیزەكانی دیموكرات ، لەو شەڕانە هەریەكە لە یەكێتی وسۆشیالیست و حزبی شیوعی یارمەتی دیموكراتین دا دژی پارتی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.