هەوڵەكان بۆ لێسەندنەوەی حەسانە لەسەر سۆران عومەر چڕتر دەكرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 333 جار بینراوە

ستاندەر

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی  پەرلەمانتاری  كوردستان، لەفراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت: كۆبوونەوەكەی ڕۆژی پێنج شەمەی پەرلەمان تەنیا ئامانج لێسەندنەوەی حەسانەیە لە سۆران عومەر.

لە راگەیەنراوێكدا ناوبراو نوسیویەتی:” ئێمە بە ھەموو شێوەیەك دژی ھەڵگرتنی پارێزبەندین لە سەر پەرلەمانتاران لە ھەر حیزب و فراكسێونی بێیت جا پارتی دیموكراتی كوردستان بێیت یان نەوەی نوێ یان كۆمەڵی ئیسلامی یاخود بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنی تر و سەربەخۆكان بێیت ،ئەم ڕەفتارانە ڕووی دیموكراتی ھەرێمی كوردستان دەخاتە ژێر پرسیاری جدیەوە، دەبێیت رێگری بكرێیت لەم كردارانەی كە بە ناوی زۆرینەی دیموكراسی دەیانەوێیت دەنگی ناڕازی و جیاواز و دەنگی ئۆپۆزسیون كپ بكەن، ئەم ڕەفتارە نا دیموكراسیە ئەگەر پەرلەمانی كوردستان و شەقام و لایەنە سیاسیەكان رێگری لێنەكەن ئەوە ئەم زۆرێنەی كەلەبەرگی دیموكراتی دایە ،دەبێیتە زۆرینەیەكی ستەمكار وداپڵۆسێنەر و بێدەنگ كەر و زیندانی كردنی نوێنەرانی گەل.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە بەداخەوە دوای دوومانگ لە كەرنتینە كردنی پەرلەمان ئێستا جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە ناوی زۆرینەی پەرلەمانیەوە ھەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ دانیشتنێكی پەڕەلەمانی كوردستان لە ڕۆژی پێنج شەمە بۆ لێ سەندنەوەی پارێزبەندی لە ھاوڕی و ھاوپیشەم (سۆران عمر)پەڕلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی و دواتر زیندانی كردنی كە مەبەستی كۆتایی ئەم ھەڵگرتنی پارێزبەندیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.