بزوتنەوەی گۆڕان دوو مەرکەزی ڕەتدەکاتەوە و پشتیوانی فرە مەرکەزی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 202 جار بینراوە

ستاندەر

شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسینێکیدا لەژێر ناونیشانی “دوو مەرکەزی یان فرە مەرکەزی” ڕایدەگێنێت ئەگەر ئەم لا مەرکەزییە ببێتە دوو مەرکەزی ھەولێر و سلێمانی ، حیزبەکانی تریش بە پاشکۆیەتی دوایان بکەون ، ئەوا ئێمەی تیا نین .

شەماڵ عەبدولوەفا دەشڵێت دیدی گۆڕان ڕوونە و لەگەڵ فرە مەرکەزی دایە، گۆڕان سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ ئەوەدایە کە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەموو دەسەڵاتێکی هەبێت، لە هەمان کاتتدا لایەنگری ئەوەیە کە ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش هەمان دەسەڵاتیان هەبێت، دەشڵێت هیوادارم رۆژیک بێت کەرکوکیش بێتە سەر هەرێمی کوردستان، کە دەسەڵاتی جێبەجیکردن و کارگێری ودارایی کۆمەڵێ دەسەڵاتی وایان هەبێت کە لە سنوری شوێنەکەی خۆیاندا بەڕێوەیبەرن.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەک لەژێر ڕۆژنایی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەمەبەستی هێنانەکایەی سیستەمی لامەرکەزی ئیداری و دارایی بۆ پارێزگاکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.