حكومەتی عێراق  دوو پێشنیاری وەزارەتی پێشمەرگە رەتدەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان چالاكی گروپەكانی سەر بە داعش رۆژ دوای رۆژ لەناوچە كێشە لەسەرەكان ڕوو لە زیادبونە و هێزە عێراقیەكانیش وەك پێویست كۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان نەكردووە.

جەبار یاوە، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە تەنها لە مانگی نیسان گروپەكانی داعش 37 هێرشیان لەو ناوچانە ئەنجامداوە.

ناوبراو رایگەیاندووە پێشنیاریان كردووە بۆ حكومەتی عێراق رێگە بەگەرانەوەی پێشمەرگە بدەن بۆ پاراستنی ئەو ناوچەیە یاخود بەهاوبەشی لەگەل عێزە عێراقیەكان كاربكەن بۆ كۆتایی هێنان بەو هێرشانە بەڵام حكومەتی عێراق هەردوو پێشنیاری رەتكردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.