زانیاری لەبارەی بریاری بایكۆتكردنی كۆبونەوەی پەرلەمان لەلایەن فراكسیۆنی گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 201 جار بینراوە

ستاندەر

لەراگەیەنراوێكی رۆژنامەوانی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان دژایەتی خۆی بۆ هەوڵی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران دەردەبرێت و داوادەكات ئەو برگە لەبەرنامەی كارهەڵبگیرێت.

لەراگەیەنراوەكە هاتووە لامانگرنگە لەبری هەلگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران،داواكاریەكانمان بخرێتە بەرنامەی كار، كە دۆسیەی مووچە  و نەوت و خاڵە سنوریەكانە و بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكان ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن.

جێی باسە بەگوێرەی سەرچاوەیەكی گۆڕان ئەگەر لەدانیشتنەكە دەنگ بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانتاران بدرێت، فراكسیۆنی گۆڕان دانیشتنی پەرلەمان بایكۆت دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.