هەوڵێکی شکستهێنان بە کابینەکەی کازمی ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 222 جار بینراوە

 ستاندەر

ئەحەمەد حەمدانی پەڕلەمانتاری هاوپەیمانیەتی نەسر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ “بغداد الیوم” ئاشکرایکردووە کە هەوڵێک هەیە لەلایەن هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیەتی فەتح و هاوپەیمانیەتی مدن و بەشێک لە هاوپەیمانیەتی سائیرون بۆ ئەوەی شکست بە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بێنن و نسابی دانیشتنەکە تەواو نەکەن.

بەپێی قسەی ئەو پەڕلەمانتارە هەوڵی ئەو کۆمەڵە فڕاکسیۆنەی پەڕلەمان بەهۆی ناڕازیبوونیانە لە هەشت کاندیدی پۆستە وزاریەکانی کابینەی نووێ، لەهەمانکاتدا پێی وایە ئەوە هەوڵێکە بۆ ئەوەی کازمی نەبێتە سەرۆک وەزیران و عادل عەبدولمەهدی بمێنێتەوە، یاخود بەو فشارانە کازمی ناچار بکەن بێتە ژێر باری داواکایەکانیان.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر نۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ متمانەبەخشین بە کابینەکەی مستەفا کازمی کۆببێتەوە و کازمیش بۆ ئەو مەبەستە بەیانی ئەمڕۆ ناوی ئەندامانی کابینەکەی پێشکەشی پەڕلەمان کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.