زانیاری بخوێنەوە: پارتی لەماوەی مانگێك لەگەڵ زۆرینەی لایەنە سیاسیەكان پەیوەندی تێكچووە

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی مانگێكدا لەگەل زۆرینەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم گرژی دروستكردووە، بەگوێرەی چاودێران هەمان دۆخی غروری یەكێتییە لە ساڵانی هەشتاكان، كە شەرێك دەبوو دەیان گۆت یەكێتی لەگەل كێ؟ ئێستاش گرژیەكانی لە زۆرینەی حاڵاتەكان لایەكیان پارتییە.

لەسەرەتای مانگی چوار بەهۆی لێدوانێكی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر لەبارەی پرسی دابەشنەكردنی ئەو هاوكاریانەی كە حكومەت لە خێرخوازان كۆیكردبونەوە، رەخنەی لە حكومەتی هەرێم گرت و داوای كرد چیتر دابەشكردنی پارەكە دوانەخرێت، ئەوەش وای كرد بەشێك لە پەرلەمانتاران و میدیای پارتی هێرشبكەنە سەر گۆڕان.

بەهۆی بردنی هێز بۆ زینی وەرتێ بە ویستی پارتی دیموكراتی كوردستان، گرژی كەوتە نێوان پارتی و پەكەكە و یەكێتی، بەجۆرێك كارگەیشتە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، پەكەكە و یەكێتی هێنانی هێزی پێشمەرگەیان بە شەڕی فرۆشی پارتی لێكدایەوە و تا ئێستاش كێشەكە بەردەوامە.

بەهۆی راگەیەنراوێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبارەی دیارنەمانی داهاتی هەرێم، فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هێرشێكی توندی كردە سەر یەكگرتوو داوای كرد سەرچاوەی پارەكان ئاشكرا بكەن، لەروی میدیاییەوە راگەیاندنی ئەو حیزبە هێرشیان كردە سەر یەكگرتوو.

دوای وروژاندنی پرسی لامەركەزیەت لەلایەن یەكێتی  و گۆڕان، پارتی ئەو هەنگاوەی بەخیانەت و نۆكەرایەتی بۆ بەغدا لێكدایەوە، رایگەیاند هەولێكە بۆ دابەشكردنی هەرێمی كوردستان.

ئێستاش بەهۆی هەولی لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران، پارتی لەگەل حەوت فراكسیۆنی پەرلەمانی رووبەروبۆتەوە كە دژی ئەو هەوڵەی لێسەندنەوەی متمانەن، بەتایبەت كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.