لەبارەی پارێزبەندییەوە، گۆڕان دەستپێشخەریەكی پارتی ڕەتدەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 458 جار بینراوە

ستاندەر

بەهۆی ئەو هەڵمەتەی پارتی كە لە رێگای فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانتاران دەستیپێكردووە، ساردی كەتۆتە نێوان پارتی و گۆڕان.

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی بزوتنەوەی گۆڕان پارتی لە پەیامێكدا بە گۆڕانی راگەیاندووە كە ئەوان دەنگ بە لێسەندنەوەی متمانە بەپەرلەمانتارەكانی ئەوان نادەن.

لەبەرامبەردا گۆڕان دەستپێشخەریەكەی پارتی رەتكردۆتەوە و لە وەڵامدا رایگەیاندووە رەتكردنەوە بابەتە پەیوەندی بە هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتارانی ئەوان نیە بەڵكو گۆڕان لە روی پرەنسیپەوە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران رەتدەكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.