فوئاد حوسێن هێرشێكی توند دەكاتە سەر لایەنەكان “شكستی حكومەت بەهۆی حیزبەكانەوەیە”

لەلایەن ستاندار Posted on 198 جار بینراوە

ستاندەر

د.فوئاد حوسێن، وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت شكستی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بەهۆی سەركردە سیاسی و كێشە كەلەكەبوەكانەوە بوو.

لە دیدارێكدا ناوبراو راشیگەیاند:ـ لە ساڵی 2003ەوە وەزارەتی دارایی بەدەست شیعەكانەوە بو بۆچی عێراقیان پێ ئاوەدان نەكردەوە”. دەشلێت  هۆشیار زێباری تەنها سالێك و نیو وەزیر بوە، دوریان خستەوە، رافیع عیساوی ئەویش تەنها سالێك وەزیر بو لە پێكهاتەی سوننە دواتر دورخرایەوە، منیش تەنها حەوت مانگ وەك وەزیری دارایی دەستبەكاربوم”.

فوئاد حوسێن راشیگەیاندووە سیاسەتمەدارە شیعیەكان پێیان وایە تاوانە خزمەتگوزاری لەهەرێمی كوردستان باشترە و شكستی خۆیانی پێدەشارنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.