بەغدا: دوای دەستبەکاربونی حکومەتی نوێ وەفدی هەرێم یەکەم کۆبونەوە ئەنجامدەدان “دەستپێشخەری نوێی هەرێم چیە”

لەلایەن ستاندار Posted on 400 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا وەفدی هەرێم دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ، یەکەم کۆبونەوە ئەنجامدەدەن.
کۆبونەوەکە لەگەڵ سامر غەسبان وەزیری نەوتی عێراق و هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەزیری نوێی نەوت لە کابینەی نوێ هێشتا دیارینەکراوە.
بڕیارە وەفدەکەی هەرێم ئەمڕۆ لەکۆبونەوەکە دەستپێشخەریەکی نوێ دەخەنەڕوو  بۆ حکومەتی عێراق ئەویش لەبەرامبەر بەشە بودجەی مانگانە ئامادەیی دەردەبڕن هەموو نەوت و داهاتی ناوخۆ تەسلیمی بەغدا بکەن، سەرەڕای سازشە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم، هێشتا بەغدا وەک پێویست بەدەم وەفدەکەوە نەهاتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.